ڕێگەنادرێت ترەمپ دوبارە خۆی کاندید بکاتەوە بۆ سەرۆکی ئەمریکا
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به تۆمه‌تی یاخیبوون و هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، دادگای باڵای فیدراڵی ویلایه‌تی كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا بڕیاری كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، شایسته‌ی ئه‌وه نییه كه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌ت ئه‌مریكا كاندید بكات و له مافی خۆكاندیدكردن بێبه‌شی كرد.
ستیڤن چونگ وته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تره‌مپ ڕایگه‌یاند، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دادگای باڵای ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ بڕیارێكی ته‌واو كه‌موكوڕی ده‌ركرد، ئێمه‌ش به خێرایی ڕو له دادگای باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی داوای ڕاگرتنی ته‌واوه‌تی ئه‌م بڕیاره دژه دیموكراسییه بكه‌ین".
دادوه‌رانی دادگای باڵای كۆلۆرادۆ پشتیان به هه‌مواری 13ـه‌مینی ده‌ستوور به‌ستووه، كه ئاماژه‌وه به‌وه ده‌كات كه‌سێك هه‌وڵی یاخیبوون و ئاژاوه‌نانه‌وه بدات به واتای ناپاكی به‌رامبه‌ر وڵات دێت، هه‌مواره‌كه مافی ئازادی راده‌ربڕینیش گه‌ره‌نتی ده‌كات، له‌كاتێكدا دادگاكه پێیوایه دۆناڵد تره‌مپ له رووداوی 6ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2021 و هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كاپیتۆڵ "كۆنگرێس" له واشنتن دی سی هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داوه.
جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگاكه تا 4ی مانگی داهاتوو، كه واده‌ی كۆتاییهاتنی واده‌ی تانه‌دانه لێی له‌به‌رده‌م دادگای باڵای ئه‌مریكا، ڕاده‌گیرێت.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بڕیاره له مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024 به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تره‌مپ و بایدن و ژماره‌یه‌ك كاندیدی دیكه له كێبڕكێدان و له‌ئێستاشه‌وه به‌نافه‌رمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌ستپێكرده‌وه.