لە رووداوێکی تەقەکردندا لە چیک لانیکەم ١٥ کەس کوژران

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە چیک دوای ئەوەی باوکی خۆی دەکوژێت ١٥ خوێندکاری زانکۆکەشی بەر دەسڕێژی گولەدەدات و دەیان کوژێت.

پۆلیسی  چێک، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی کانوونی یەکەم رایگەیاند،  بە هۆی دەستڕێژەوە لە کۆلێجی فەلسەفەی زانکۆی چالز، لە ناوەندی شاری پراگ، ١٥ کەس کوژراون و دەیان کەس بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی چیک، هێزەکانی پۆلیس لە ناو زانکۆکە و گۆڕەپانی نزیک زانکۆ و سەرجەم ئەو رێگایانەی ئەگەنە زانکۆکە بڵاوەیان پێکراوە.

مارتین ڤووندراسک، بەڕیوەبەری پۆلیسی چێک، رایگەیاند زیاتر لە ١٥ کەس لە رووداوەکەدا مردوون و لانیکەم ٢٤ کەس بریندار بوون.

بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە، هێرشبەرەکە خوێندکارێکی تەمەن ٢٤ ساڵی بەشی مێژوو بووە و باری دەروونی ناجێگیر بووە. ناسنامەی تەقەکەرەکە لە لایەن پۆلیسەوە ئاشکرا کراوەو ئەو کەسە ناوی دەیڤید کازاک بووە.

ڤیت راکۆسان، وەزیری ناوخۆی کۆماری چێک رایگەیاند ئەم کردەوەیە پەیوەندی بە تیرۆریسمی نیودەوڵەتییەوە نییە و تەنها کاری سەرەڕۆیانەی ئەو گەنجە ٢٤ ساڵە بووە کە باری دەروونی جێگیر نەبووەو تەقەکەرەکە لە رووداوەکەدا لە لایەن پۆلیسەوە کوژراوە

هەروەها بە پێی زانیارییەکانی پۆلیس، تەرمی باوکی تەقەکەرەکە پێش رووداوەکە دۆزراوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار