هێزەکانی ئیسرائیل لە سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس نزیک بوونەتەوە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێکی ئەمنییەوە ڕایگەیاند سووپای ئیسرائیل خەریکی کێوماڵکردنی چەند حەشارگەیەکی ژێرزەمینن لە خان یونس، کە گومان دەکرێت یەحیا سنواری سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس خۆی تێدا حەشاردابێت.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئەوەشی وتووە کە یەکەی 98 ی سووپا بە تەواوی کۆنترۆلی خان یونسی کردووە و بە چڕی خەریکی چاودێری و گەڕانن لە ناو تونێل و دامەزراوە ژێرزەمینییەکانی بزووتنەوەکە.

بە بۆچوونی ئیسرائیلییەکان سنواری سەرۆکی بزووتنەوەکە لە بەرامبەر دوو بژاردەدایە کە یەکێکیان بریتییە لەوەی چاوەڕێی ئەوە دەکات تا ئەو کاتەی سووپای ئیسرائیل گەمارۆی خۆی و بەرپرسە باڵاکانی بزووتنەوەکەی دەدەن لە حەشارگەکەی و دوای ئەوە داوای دانووستان و بەکارهێنانی بارمتە ئیسرائیلییەکان وەک قەڵغانی مرۆیی بكات، تا ئەو کاتەی رێگەیەکی ئەمنی بۆ دەکرێتەوە بۆ چوونە ئەو ووڵاتەی کە ڕازی دەبێت داڵدەیان بدات.

بەوتەی سەرچاوەكە بژاردەیەكی دیكە ئەوەیە دوای گەمارۆدان و کۆنترۆڵکردنی تەواوی خان یونس و نەمانی ڕێگەی دەرباز بوون، سنوار خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئیسرائیل دەکات.
مانگێك لەمەوبەر بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە تۆری فۆکس نیۆزی وتبوو : سەرکردەکانی حەماس و لەناویاندا یەحیا سنوار هێشتا لە کەرتی غەزەن یاخود لەناو یەکێک لە تونێلەکانی ئەو شارەن و چ زوو چ درەنگ دەستمان پێیان دەگات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار