ڕۆبۆتەکەی تسێلا پەلاماری کارمەندێکی کۆمپانیاکەیدا
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە رووداوێکی دەگمەن و سەیر رۆبۆتێکی کۆمپانیای تسێلا پەلاماری ئەندازیارێکی کۆمپانیاکەی دا.
پەلامارەکەش لە کاتێکدا بووە کە بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە کۆمپانیای (گێگا تەکساس) ی سەر بە کۆمپانیای تسێلا بانگهێشتی کۆمپانیاکە کرا بوو .
هەر بە پێی وتەی شایەتحاڵەکانی ناو کۆمپانیاکە لە دوای پەلاماری رۆبۆتەکە کە تایبەتە بە گواستنەوە و وەرگرتنی پارچەی ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێنراو لە ئەلەمنیۆم ، ئەندازیارەکە لە پشت و قۆڵییەوە بریندار بووە .
شایەتحاڵەکان ئەوەشیان خستە ڕوو کە سەرەتا ڕۆبۆتەکە ئەندازیارەکەی کە خەریکی پرۆگرامکردنی دوو ڕۆبۆتی دیکەی نزیک لە ڕۆبۆتی پەلاماردەر بوو گرتووە و دوای ئەوە بە چنگ، پشت و دەستی بریندار کردووە و خوێنێکی زۆر لە ئەندازیارەکە ڕۆیشتووە.
زانیارییەکانی ئەم ڕووداوەش بە پێی رۆژنامەی دیلی مەیل لە دوای ڕاپۆرتێکدا هاتووە کە بەرز کراوەتەوە بۆ ویلایەتی ترافیس و ڕێکخەرە فیدڕاڵییەکان .
جێی ئاماژەیە زاناکانی بواری تەکنەلۆژیا ماوەیەکە بەردەوام هۆشداری لەو پێشکەوتنە بەرچاوەی زیرەکی دەستکرد دەدەن و بە هەرەشەیەکی ڕاستەقینەی بۆ سەر داهاتووی مرۆڤ دەزانن.