لەساڵی 2023 دا 37 هاوڵاتی هەرێم لەڕێگەی گەیشتن بەئەوروپا گیانیان لەدەستداوە
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی ئامارێكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لەھەرێمی کوردستان، له‌ساڵی 2023دا 21 هەزار هاوڵاتی لەهەرێمی کوردستانەوە کۆچیان كردووه بۆ ئەوروپا، 37 كۆچبه‌ری كوردیش لەو ڕێگەیه گیانیان لەدەستداوە.
بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لەھەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ لەکۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری كۆچكردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی بۆ ئه‌وروپا ئاشكراكرد، ڕایگه‌یاند: له‌ساڵی 2023دا، 21 هەزار كه‌س له‌هەرێمی کوردستانه‌وه به‌ره‌و ئەوروپا کۆچیان كردووه.
بەكر عەلی وتیشی: له‌و 21 هەزار كۆچبه‌ره‌ی ئه‌مساڵ له‌هەرێمی کوردستانه‌وه ڕوویان له‌ئەوروپا كردووه، سێ هه‌زارو 400 کەسیان خەڵکی سنوری ئیداره‌ی ڕاپەڕین بوون.
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لەھەرێمی کوردستان له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌ڕێگه‌ی گه‌یشتنیان به‌هه‌نده‌ران بونه‌ته قوربانی دەلێت: ئه‌مساڵ 37 كۆچبه‌ری كورد لەڕێگەی هه‌نده‌ران گیانیان لەدەستداوە.، ژمارەیەکی زۆری کۆچبەریش لەسنوری بیلاڕوسیاو چەند وڵاتێکی تر لەزینداندان.