ئەندامێكی لیژنەی دارایی: گۆڕانكاری لەبودجەی 2024دا دەكرێت

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: گۆڕانكاری لەبودجەی 2024دا دەكرێت و لەڕووی داهات و خەمڵاندنی نرخی نەوت و خەرجیەكانەوە جیاواز دەبێت و حكومەتیش بۆ بودجەی ئەمساڵ پێویستی بەقەرز نابێت.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاند: "چەندین گۆڕانكاری لە بودجەی 2024ا دەكرێت لەڕووی داهات و خەمڵاندنی نرخی نەوت و خەرجیەكانەوە، ئەو پرۆژانەی پارەیان بۆ خەرجنەكراوە بۆیان خەرج دەكرێت و دامەزراندنیش لەبودجەی پێشتردا بڕیاری لێدراوەو ئەوانەی تائێستا دانەمەزراون لەبودجەی 2024دا داەمەزرێنرێن".
"كاتێك حكومەتی عێراق بۆ سێ‌ ساڵی لەسەریەك (2023،2024،2025) بودجەی پێشكەش كرد ئامانجی یەكەمی بەردەوامبون بووە لەخەرجییەكان لەدوای مانگی كانونی دووەمەوە بۆ ئەوەی خۆی بەدور بگرێت لەروبەڕووبونەوەی كێشەی كۆتایهاتنی ساڵی دارایی و كاركردن لەسەر بنەمای یەك لەسەر دوانزە تاكاتی پەسەندكردنی بودجەی ساڵی داهاتوو" ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وای وت.
وتیشی:"پەرلەمان دەسەڵاتی داوە بەحكومەت بەردەوامبێت لەخەرجیەكانی بودجەی 2023 تا كۆتایهاتنی و دەستكردن بە بودجەی 2024 بەبێ‌ وەستان".
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت:"حكومەت لە بودجەی (2024)هیچ گۆڕانكاریەك ناكات، بەهۆی ئەوەی بودجەی پێشوی بەتەواوی خەرجنەكردوەو لەبودجەی 2024شدا پێویستی بەقەرز نابێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار