کۆریای باکوور دوو دوورگەی کۆریای باشووری بۆردومانکرد
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرپرسانی کۆریای باشوور دەڵێن کە کۆریای باکوور 200 گوللە تۆپی ئاراستەی دوو دوورگەی کۆریای باشوور کردووە و داوا لە دانیشتووانی ئەو دوورگانەش دەکەن کە ناوچەکانیان بەجێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشور له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه "بەرەبەیانی هەینی سوپای کۆریای باکوور زیاتر لە 200 گولە تۆپی ئاراستەی ناوچەکانی دوورگەی بانینیۆگ و دوورگەی یەنپیۆگ کردووە"، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران داوایان له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كرد كه دورگه‌كه چۆڵ بكه‌ن وه‌ك ڕێكارێكی خۆپارێزی.
دورگه‌ی یۆنپیۆنگ له كۆریای باشور زیاتر لە دوو هەزار کەسی تێیدا دەژی ده‌كه‌وێته ده‌ریای زه‌رد و به دوری 80 كیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای شاری ئینچۆن و 12 كیلۆمه‌تر له باشوری كه‌ناراوه‌كانی پارێزگای هوانگهای كۆریای باكوره‌وه دوره.
دوورگەی بانینیۆگـیش نزیکەی پێنج هەزار کەسی تێدا دەژی و دەکەوێتە دووری 209 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای سیۆل.
سەبارەت بە زیانەکانی بۆردوومانەکە، وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور رایگەیاند، هێرشەکە هیچ زیانێکی مادی و گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەم بۆردومان و گرژییانەى نێوان باکور و باشور لەکاتێکدایە، پەیوەندی نێوان هەردو وڵات لە ئاستێکى خراپدایە و پێشتریش ئاژانسەکانى هەواڵى کۆریاى باکور ئاماژەیان بۆ ئەوەکردبو کە کیم جۆنگ ئون، رێبەرى کۆریاى باکور سەردانى شوێنى تایبەت بە دروستکردنى موشەکى بالیستى کیشوەربڕى کردوە و جەخت لە ئامادەکارییەکان کردوەتەوە بۆ روبەڕوبونەوەى "دوژمنان".