سودانى: سازش له كشانهوهی هێزهكانی ئهمریكا ناكهین
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سهرۆك وهزیرانی عێراق رایدهگهیهنێت، كشانهوهی هێزه بیانیهكان له عێراق پابهندبونێكه حكومهت پاشهكشهی لێناكات و دهشڵێت، "عێراق ڕێككهوتنێكی هاوبهشی ستراتیژی و پهیوهندی دیپلۆماسی لهگهڵ ئهمریكا ههیه، بهڵام ئێستا بنهماكانی ئهو رێكهوتنه پێشێلكراون".
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بە میانى بەشداریکردنى لە مەراسیمى چوارەمین ساڵەى کوشتنى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس رایگەیاند؛ "تیرۆرکردنى" قاسم سولەیمانى دوجار لێدان بو لە عێراق و دەستدرێژى بو بۆسەر هەردو دەوڵەت و ئەمەریکا کارێکى قێزەونى ئەنجامدا.
دەشڵێت: عێراق لەگەڵ ئەمەریکا رێککەوتنى ستراتیژى و پەیوەندى دیپلۆماسییان هەیە و بەم کارانە بنەماکانى پەیوەندییەکانیان پێشێلکرد.
لێدوانەکانی ئەمڕۆی سودانی دوای ئەوە هات دوێنێ پێنجشەممە 4-1-2024 لەئەنجامی بۆردومانێكی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆ سەر بنكەیەكی بزوتنەوەی نوجەبای سەر بە حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستینی بەغدا، موشتاق تالیب سەعیدی ناسراو ئەبو تەقوا، ئامر لیوای 12ی بزوتنەوەكەو عەلی نایف عەرەفی ناسراو بە عەلی ئەبوو سەجاد بەرپرسی پاڵپشتی لۆجیستی بزووتنەوەی نوجەبا كوژران و 6 كەسی دیكە بریندار بوون.
هاوکات سوودانی جەخت لە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق دەکاتەوە و دەڵێت، "سەرقاڵی دیاریکردنی وادەیەکین بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق."
جەختیشیکردوەتەوە کە حکومەتى عێراق تاکە لایەنە تواناى جێبەجێکردنى یاساکانى هەیە و هیچ کەس و لایەنێک بۆى نییە سەروەرى وڵاتەکە ببەزێنێت و دەشڵێت: لەسەر پرەنسیپە نەگۆڕەکانى خۆمانین کە دەبێت لەکاتى نەمانى ئەکەکانیاندا هاوپەیمانى نێودەوڵەتى وڵاتەکە جێبهێڵن.
ئەمە یەكەمینجار نییە كە ملیشیاكانی سەر بە ئێران و هێزەكانی ئەمریكا، یەكتر بۆردومان دەكەن، بەڵام لەم ماوەی ڕابردوودا ئەم هێرش و پەلامارانە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، بەجۆرێك كە لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2023 تا ئێستا زیاد لە سەد هێرشی جۆراوجۆر لەلایەن ملیشیا شیعەكانی سەر بەئێران كراوەتە سەر هێزەكانی ئەمریكاو لە 8 كانونی یەكەمی ڕابردووش بەچەند موشەكێك پەلاماری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەناوچەی سەوزی بەغدا درا كە جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە.بۆردوومانەکەی سوپاى ئەمریکا لە بەغدا دەرگەى لەسەر داواکارییەکان بۆ دەرچوونى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى دژی داعش زیاتر کردەوە.