شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ یەکشەمە 7/1/2024، شانەی ئەمنی عیراق لە راگەیەندراوێکیدا ، وردە کاری هێرشی ئاسمانی سوپای عیراقی بۆسەر حەشارگەکانی چەکدارانی داعشی لە پارێزگەی دیالە خستە ڕوو.

هەرەوەها لە راگەیاندراوەکەی شانەی ئەمنی عیراقدا هاتووە کە هێزە ئاسمانییەکانی عیراقی بەردەوامن لە بوردومان و لێدانی حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنیان.

((لە دوای چاودێری و بەدواداچوونێکی ورد لە لایەن دەزگای هەواڵگری عیراقییەوە، هێزە ئاسمانییەکانی عیراق بە فرۆکەی ئێف16 چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشیان لە گووندی گوبەی ناوچەی وەقفی پارێزگای دیالە بووردومان کردووە )). شانەی ئەمنی وای وتووە.

هەر لە راگەیاندراوەکەشدا ئەوە روونکراوەتەوە کە لە دوای بوردومانەکان ، سەرلە بەیانی ئەمرۆ لە دوای پشکنینی ناوچەکە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە  ، تەرمی چوار چەکداری کوژراوی داعش کە یەکێکیان بەرپرسی سەربازی ناوچەکەیە بە ناوی (مەجید مەعیوف) دۆزراوەتەوەو جگەلەوەش چەندین چەک و جبەخانە لەناوبراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار