لە ئەنجامی بوردومانێکی سوپای ئیسرائیل دوو رۆژنامەنووس کوژران

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ یەکشەمە 7/1/2024 وەزارەتی تەندرووستی لە غەزە رایگەیاند، لە ئەنجامی  بوردومانێکی سووپای ئیسرائیلی بۆ سەر شاری رەفەح لە کەرتی غەزە دوو رۆژنامەنووس کوژراون.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندرووستی غەزە هاتووە کە ، (موستەفا سورەیا) پەیامنێری ئاژانسی رۆژنامەی فەرەنسی کە لە ساڵی 2019 ەوە کار لەگەڵ ئەو ئاژانسە دەکات و (وائیل حەمزە دەحدوح)ی  کوری وائیل دەحدوحی پەیامنێری جەزیرە کە هاوشێوەی باوکی کاری لەگەڵ ئەو کەناڵەدا دەکرد،  لە بوردومانێکی هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی بەرکەوتوون و کوژراون.

لەسەر کووژرانی پەیامنێرەکەشیان ئاژانسی رۆژنامەی فەرەنسی  داوای روونکردنەوەیان لە سووپای ئیسرائیل کردووە.

بە پێی ئاماری لیژنەی پاراستنی رۆژنامەنووسان ، بە کوژرانی ئەم دوو رۆژنامەنووسە،ئاماری  ئەو رۆژنامەنووسانەی کە لە سەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسدا کوژراون بۆ 77 کەس بەرزبۆتەوە و لە ئامارێکی سەندیکای رۆژنامە نووسانی فەڵەستینیشدا هاتووە کە لە سەرەتای جەنگەکە تا ئێستا، 107 رۆژنامەنووس کوژراون.

لە دەستپێکی شەڕەوە تاوەکو ئێستا لە غەززە زیاتر لە 22 هەزار و 600 کەس کوژراون و لە ئیسرائیلیش ژمارەی کوژراوان 1200 کەسیان تێپەڕاندووە، بە دەیان هەزاری دیکەش بریندارن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار