ئەمریکا شکست بە دوو هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە عیراق دەهێنێت

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی دوو سەرچاوەی ئاگاداری ناو سووپای عیراق ، هیزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا شکستییان بە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر سەربازگەی عەین ئەسەدی ئاسمانی هێناوە .

" لە درەنگانی ئێوارەی رۆژی دووشەمە 8/1/2024 ، هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی هێرشێکی ئاسمانییەوە بۆ سەر سەکۆیەکی هاویشتنی مووشەکی کە لەسەر ترۆمبێلێک ئامادەی هاویشتن کرابوون ، توانیویانە شکست بە هیرشەکە بێنن و موشەکەکان پێش هاویشتنیان بەرەو بنکەی ئاسمانی عین ئەسەد ، بتەقیننەوە" دوو سەرچاوەکەی ناو سووپا وادەڵێن.

دوو سەرچاوەکە ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە مووشەکەکان بە دووری 7 کیلۆمەتر لە بنکەکەوە جیگیر کرابوون.

تا ئێستاش بەرپرسانی هێزی هاوپەیمانن نێودەوڵەتی هیچ جۆرە روونکردنەوەیەکییان لەم بارەیەوە نەداوە.

بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد ، بنکەیەکی سەربازی  ئاسمانییە کە هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا بە کاری دەهێنن و گرنگییەکی ستراتیژی و سەربازی زۆری بۆ ئەو هێزانە هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار