سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: ئێمە دڵنیاین ڕوناکی زاڵدەبێ بەسەر تاریکیدا لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جەستین ترۆدۆ سەروک وەزیرانی کەنەدا بەشداری مەڕاسیمی  چوارەمین ساڵیادی بەرز ڕاگرتنی کوژراوانی فڕوکەی ٧٠٧ ئۆکرانی کرد، کە کەوتە بەر هێرشی ڕاستەوخۆی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران. 

ترۆدۆ لە مەڕاسیمەکەدا ئەوەی خستە ڕوو کە وڵاتەکەی بە دوای ڕێگایەکدا دەگەڕی کە سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

باسیشی لەوە کرد کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ڕێزێک لە مافی مرۆڤ ناگرێت و لە ئێستاشدا گەورەترین هۆکاری بشێویەکانی ڕوژهەڵاتی ناوین و تەنانەت جیهانیشە، لە درێژەی وتەکانی ئاماژەی بەوە کرد کۆماری ئیسلامی بکوژی هەزاران هەزار ئێرانیە و دەوڵەتی کەنەدا ئێدانەی ئەم هەڵسووەوتانەی حکومەتی تاران دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی ئێران دەربڕی.

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە سەرهەرهەڵدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کرد و وتی بە دڵنیاییەوە روناکی بەسەر تاریکیدا زاڵ دەبێ لە ئێران و سەرکەوتن هەر بۆ خەڵکی ئێرانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار