سەرۆکی کۆریای باکوور هەڕەشەی سرینەوەی کۆریای باشوور دەکات
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کیم جۆنگ ئۆنی سەرۆکی کۆریای باکوور هەرەشەی سرینەوەی کۆریای باشووری لە سەر نەخشەی جیهان کرد و رایگەیاند ،گەر بێتو کۆریای باشوور هێرش بکاتە سەر خاکی ووڵاتەکەی ، ئەوە سووپای ووڵاتەکەی هەموو ئامادە سازییەکی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە کردووە.
بە پێی میدیای فەرمی کۆریای باکوور ، ئەم قسانەی سەرۆکی کۆریا لە دوای سەردانێکیدا هات بۆ کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چەک و هەروەها ناوبراو ئەوەشی وتووە کە کۆریای باشوور دوژمنە سەرەکییەکەی ئێمەیە و جەختیشی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە دەبێت سووپای ووڵاتەکەی لەو پەڕی ئامادە باشیدا بن بۆ هەر ئەگەرێک و وەڵامی هەموو هێرش و پەلامارێک بدەنەوە و وەڵامدانەوە بە چەکی ئەتۆمیش لە پێش هەموو وەڵامە سەربازییەکانی دیکەدا دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی کیم جۆنگ ئۆنی سەرۆکی کۆریای باکوور هاتووە کە ناوی فەرمی کۆریای باکوور "کۆماری دیمۆکراتی گەلی کۆریایە" و تاکلایەنە شەر هەڵناگیرسینێت ، بەڵام گەر بێتو کۆریای باشوور زاتی ئەوە بکات کە لە دژی ووڵاتەکەمان چەک و هێزی سەربازی بەکار بهێنێت یان ببێتە مایەی مەترسی بۆ سەر سەربەخۆیی و ئاسایشی ووڵات ، ئەوا بیگومان دوودڵ نابین لە لەناوبردنی ئەو ووڵاتە و سرینەوەی لەسەر نەخشەی جیهان.
لەدوای ئەوەی کە سەرۆکی کۆریا فەرمانی بە سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوە ئەتۆمی و بالیستییەکانی ووڵاتەکەی دەرکرد ، کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان کۆریای باشوور و کۆریای باکوور گەیستۆتە لووتکە و کۆریای باشوور و ژاپۆن و ئەمریکا و دەیان ووڵاتی دیکە ، کۆریای باکوور بە یارمەتیدانی روسیا لە ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکەن .
جێی ئاماژەیە لە گەرمەی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤێتی جاران ،لە ساڵی ١٩٥٠ دا لە نێوان باکور و باشوری کۆریا دا شەڕێکی خوێناوی ڕووی دا. لەو شەرە دا چینیەکان و سۆڤیەت پشتیوانیان لە باکور کرد و ئەمەریکاش پشتی باشوریەکانی گرت.
پاش ٣ ساڵ لە شەڕی ماڵوێرانکەر و گیان لەدەستدانی ھەزاران کەس، لە ساڵی ١٩٥٣ دا ھەرد دوو لا ئاگربەستیان مۆر کرد و بەفەرمی نیوە دورگەی کۆریا بۆ دوو بەشی باکور و باشور دابەش کرا و ناوچەیەکی تامپۆن قەدەخەکراو ی بێچەک، لە نێوانیان دا دەستنیشان کرا .