تەندروستی جیهانی: مانگی رابردوو 10 هەزار كەس بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند مانگی رابردوو نزیكەی 10 هەزار كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند "ئەگەرچی لە ئێستادا بڵاوبونەوەی كۆرۆنا وەك حاڵەتێكی ترسناك نەماوە لەسەر تەندروستی جیهانی، بەڵام ڤایرۆسەكە هێشتا هەڕەشەیەكی گەورەیە".
"لەمانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوودا ئاماری توشبون بەجۆری نوێی ڤایرۆسەكە (سارس كۆڤ٢) بەڕێژەی 42٪ زیادیكردوەو تەنها لەماوەی ئەو مانگەدا 10 هەزار كەس بەهۆی كۆرناوە گیانیان لەدەستداوە.
بابهتی پهیوهندیدار