گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هاتوە و سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی دەچنە قۆناغی دوەمی هەڵبژاردنەکەوە و كاندیدێكى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش كشایه‌وه.
كاروان یاروه‌یس په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌نگدان بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌ستى پێكردو هه‌ریه‌كه له سالم عیساوى، شعلان كه‌ریم، مه‌حمود مه‌شهه‌دانى، ته‌لاڵ زوبه‌یعى و عامر عه‌بدولجه‌بار خۆیان كاندیدكردوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، عه‌بدولره‌حیم شه‌مه‌رى له پرۆسه‌ى خۆكاندیدكردن كشاوه‌ته‌وه، پرۆسه‌ى ده‌نگدان كۆتایی هاتوه.
هاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن میدیا عێراقییەکانەوە بڵاوکراوتەوە، لە ئێستادا لە کۆی شەش کاندید تەنها دو کاندید چونەتە قۆناغی دوەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە بریتین لە سالم عیساوی سەر هاوپەیمانی سیادە و مەحمود مەشهەدانی سەر بە هاوپەیمانی عەزم.
بەپێی سیستمی هەڵبژاردن و دەنگدان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان، لە گەڕی یەکەم پێویستبو یەکێک لە کاندیدەکان 165 دەنگی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی راستەوخۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت، بەڵام هیچ کام لە کانیدەکان ئەو ریژە دەنگەیان بەدەستنەهێنا، لە گەڕی دوەمی هەڵبژاردنەکە هەر کاندیدێک دەنگی زۆرینەی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، ئەوا دەبێتە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ناوه‌راستى مانگى 11ى ساڵى رابردوو محمد حه‌لبوسى به‌بریاى دادگاى فیدڕاڵى و له‌سه‌ر سكاڵاى په‌رله‌مانتارێكى كوتله‌كه‌ى خۆى له‌مافى ئه‌ندامیه‌تى په‌رله‌مانى عێراق بێبه‌شكرا.