لیژنەی لێكۆڵینەوەكەی سودانی بۆ هەولێر بەڕێكەوت

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئەو لیژنەی لێكۆڵینەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێر بۆ لێكۆڵینەوەكانیان لەبەغداوە بەرەو هەولێر كەوتنەڕێ.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەبارەی هێرشەكەی شەوی رابردوی سەر هەولێر پێكبهێنرێت و دوای بڕیارەكەش قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بەسەرۆكایەتیی لیژنەیەكی ئەمنی بەرەو هەولێر بەڕێكەوت بۆ لێكۆڵینەوە لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێكیدا ئیدانەی هێرشەكەی سەر هەولێر دەكات و رایگەیاند"حكومەتی عێراق ئیدانەی خۆی بۆ دەستدرێژییەكانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەردەبڕێت، كە بۆردومانكردنی شوێنە سەلامەتەكانی نیشتەجێبون بە موشەكی بالیستیك دەكرێت،  لەئەنجامیشدا بوە هۆی زیانی گیانی لەنێو هاوڵاتیانی مەدەنیدا".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "لەبەرچاوگرتنی ئەو وێرانكارییەی كە بەهۆی بۆردومانەكەو كەوتنەوەی ژمارەیەك قوربانی بێتاوان لە ئەنجامی بۆردومانی شوێنەكانی نیشتەجێبون، لەوانەش شوێنی نیشتەجێبونی سەرمایەداری كورد پێشڕەو دزەیی و ئەندامانی خێزانەكەی، حكومەتی عێراق ئەم هەڵسوكەوتە بەدەستدرێژی بۆ سەر سەروەری عێراق و ئاسایشی گەلی عێراق و زیانگەیاندن بە دراوسێیەتی باش و ئاسایشی ناوچەكە دەزانێت".
"هەموو ڕێوشوێنە یاساییەكان بەرامبەر بە ئێران دەگیرێتەبەر، لەوانەش پێشكەشكردنی سكاڵا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش" وەزارەتی دەرەوەی عێراق وا دەڵێت. 

 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار