وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هێرشەكەی سەر هەولێر بۆ بەرگریكردنە لەسەروەری و ئاسایشمان
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند هێرشەكەی سەر هەولێر لەچوارچێوەی بەرگریكردندایە لە سەروەری و ئاسایشی ئێران و بەهەموو توانای زانیاری و هەواڵگری لە ئۆپەراسیۆنێكی وردو ئامانجداردا شوێنی نەیارانمان كردە ئامانج.
ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشەكانی سەر هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند "هەنگاوەكانی شەوی رابردوو لە پێناو بەرگری لە دەسەڵات و ئاسایشی وڵات بووەو هێرشەكان بەشێك لە سزای ئێرانە بۆ تێكدەرانی وڵات".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی وتوە "ئێران بەردەوام پشتیوانی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە بووەو بەمافی یاسایی و شەرعی خۆمانی دەزانین رووبەڕووی سەرچاوەكانی هەڕەشە ببێتەوە".
بابهتی پهیوهندیدار