سوپای پاسداران لەبارەی هێرشەكانی سەر هەولێر راگەیەنراوی دژ بەیەك بڵاودەكاتەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سوپای پاسدارانی ئێران لەدوای هێرشەكانی سەر هەولێر سێ راگەیەنراوی بڵاوكردووەتەوە، بەڵام زانیاری ناو راگەیەنراوەكان دژبەیەك و ناكۆكن.
سوپای پاسدارانی ئێران لە 12 كاتژمێری دوای هێرشەكەی سەر هەولێر سێ راگەیەنراوی بڵاوكردوەتەوە، راگەیەنراوی یەكەم و سێیەمیاندا كە تایبەتن بە هێرشەكەی سەر هەولێر.
لەڕاگەیەنراوی یەكەمدا سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت " هێرشەكەی هەولێر لەكاردانەوەی هێرشەكەی كرماندا ئەنجامدراوە و بنكەی سیخوڕیی و كۆبوونەوەی دژبەرانی ئێرانی تێدا كراوەتە ئامانج".
بەڵام سوپای پاسداراندا لەراگەیەنراوی سێیەمیدا ئەوەی خستوەتەڕوو " ئەو شوێنانەی لە هەولێر بەئامانجیان گرتوون، بنكەی سەرەكی هەواڵگری ئیسرائیل ناسراو بە مۆسادیان تێدا بووە  بەموشەكی بالیستی كراونەتە ئامانج، هێرشەكەش لەكاردانەوەی كوژرانی سەركردەكانی سوپای پاسداران و بەرەوی مقاوەمەدا ئەنجامدراون".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار