وەزارەتی دەرەوەی عیراق: ناکۆکییەکانی ئێران و ئیسرائیل لەسەر خاکی عیراق رەنگی داوەتەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ چوارشەمە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لە گەڵ کەناڵی "سی ئێن ئین" ی ئەمریکی بوونی بنکە و بارەگاکانی ئیسرائیلی لەناو هەرێمی کوردستان رەت کردەوە .

هەرەوەها ئەوەشی ووت: کە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەسەر خاکی عیراق رەنگی داوەتەوەو لەبەر ئەوەی ئێران توانای هێرش کردنە سەر ئیسرائیلی نییە ، ئەوا لە چوار دەوری خۆی بە دوای قوربانییەکدا دەگەرێت و هەرلەبەر ئەمەش هێرشی کردە سەر هەولێر و عیراقییەکان باجی ئاڵوزی و ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل لەلایەک و ئێران و ئەمریکا لەلایەکی ترەوە دەدەن.

هەروەها وەزیری دەرەوەی عیراق بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد و وتی : سەرجەم قوربانییەکانی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر کوردی عیراقی بوون .

لە درەنگانێکی شەوی 15 لەسەر 16 ی یەکی 2024دا ، سووپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی خاپوورکردنی بنکە سیخورییەکانی ئیسرائیل لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا، بە چەند مووشەکێکی بالیستی زیرەکی جۆری "خەیبەرشکێنی 3" هێرشی کردە سەر هەولێر و لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی گیانیان سپارد و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

دوای هێرشەکانیش وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر ، نامەیەکی نارەزایی و شکایەتییان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان نارد

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار