پاكستان بەموشەك وەڵامی ئێران دەداتەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

پاكستان بەموشەك وەڵامی هیرشەكەی ئێرانی دایەوە، ئێرانیش دەڵێت بەهۆی هێرشەكەی پاكستانەوە ژمارەیەك كەس كوژراون.  
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی كانونی دووەمی 2024 وەزارەتی دەرەوەی پاكستان رایانگەیاند"لەوەڵامی هێرشە موشەكییەكەی چەند رۆژی رابردووی ئێران بۆ سەر ناوچە سنورییەكانیان، سوپای پاكستان هێرشێكی مووشەكی كردوەتە سەر ناوچەیەكی شاری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران و گروپە چەكدارەكانی لەو پارێزگایە كردوەتە ئامانج".
وەزارەتی دەرەوەی پاكستان ئەوەشی خستوەتەڕو و "لەئەنجامی هێرشەكانیان بۆ سەر ئێران ژمارەیەك تیرۆرستیان كوشتووە".

هاوكات بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند پاكستان ژمارەیەك موشەكی ئاڕاستەی پارێزگای سیستان و بەلوچستان كردوەو بەهۆیەوە حەوت كەس كوژراون كە سێ ئافرەت و چوار منداڵن.
هێرشەكانی ئەمڕۆی پاكستان بۆ سەر ئێران دوای هێرشەكانی شەوی 16ی ئەم مانگەی  ئێران دێت كە لەڕێگەی موشەكی بالیستییەوە ناوچەیەكی سنوری لە پارێزگای بەلوچستانی پاكستان كردە ئامانج كە گوایە هێرشكە بۆ سەر گروپی جەیش ئەلعەدل بووە، بەهۆی هێرشەكەشەوە دوو منداڵ كوژران و سێی دیكەش بریندار بوون و هێرشەكەش دەسەڵاتدارانی پاكستانی توڕە كردو باڵیۆزی وڵاتەكەی لە ئێران گەڕاندەوەو باڵیۆزی ئێرانیشی لە پاكستان دەركرد. 
 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار