دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە سێ کەیسی تایبەت بە کورد دواخرا

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە  سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان سکاڵای تایبەت بە مووچەی موچەخۆرانی هەرێم و مافی خاوەندارێتی زەوییەکانی کەرکوک دواخران.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١-١ - ٢٠٢٤ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بە هەرێم دانیشتنی ئەنجام دا کە بریتی بوون لە :

١-  داواکردنی مافی خاوەندارێتیی زەوییەکان لە کەرکووک

٢- هەڵوەشاندنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 

٣- سکاڵا دژی پێنەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

٤- سکاڵایەک بۆئەوەی مووچەی فەرمانبەران مانگانە بدرێت پلەبەرزکردنەوە دەستپیبکاتەوە

٥- سکاڵاکەی وەهاب هەڵەبجەیی سەبارەت بە نادەستوری ناساندنی یاسای ژمارە 3ى ساڵى 2006ى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر

 تائێستاش کە کۆبونەوەکە بەردەوامە سێ لەو کەیسانە دانیشتنەکانی دواخراون :

دانیشتنی دادگەی فیدراڵی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ 18-02-2024

 دانیشتنی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ 04-02-2024 دواخران.

 دانیشتنی دادگەی فیدراڵی لەبارەی کێشەی خاوەندارێتیی زەوییەکانی شاری کەرکووک بۆ 21-02-2024 دواخراوە.

جێگەیباسە یەکێک لە سکاڵاکان تایبەتە بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان، کە تاوەکو ئێستا شەش دانیشتنی لەسەر کراوە سکاڵاکانی سەر ئەم یاسایە  دوو سکاڵان و یەکخراون، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کە تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان .

هاوکات سەبارەت بە سکاڵای تایبەت بە مووچەی موچەخۆرانی هەرێم دادگای فیدڕاڵی دەڵێت سکاڵاکە بەهۆی نەناردنی داتای میلاکی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ 18-02-2024 دواخراوە.

ئەوەشلەکاتێکدایە ، سکاڵای پێنەدانی موچەی فەرمانبەران لەلایەن عەدالەت رەحیم و بوخاری جەمیل و حەیدەر عوسمان دژی محەمەد شیاع سودانی تۆمارکراوە و داوا لە دادگا دەکات بڕیار دەربکات بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم.

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار