كۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی پەسەندكرد

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی پەسەندكرد، سەرەڕای بوونی چەندین تانەش بەڵام كورسی لایەنەكان لەكەركوك وەك خۆی مایەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی كانونی دووەمی 2024، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی ئەو تانانەی یەكلاییكردەوە كە لەپرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان درابوون و ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسەندكرد.

رۆژی 18ی كانونی یەكەمی 2023 پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق جگە لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، حزبە كوردستانیەكان لەكەركوك و نەینەواو دیالەو سەڵاحەدین بەشداری هەڵبژاردنەكەیان كردو لەكەركوك و نەینەواو دیالە كورسیان بەدەستهێنا. 
لەپاش راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنیش، كۆمسیۆن دەرگای تانەدانی لەپرۆسەكە بەڕووی پاڵێوراو و قەوارە و هاوپەیمانیەتیەكان كردەوە، 338 تانە لەپرۆسەكە دران و ئەمڕۆ پاش یەكلاییكردنەوەی تانەكان كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەسەندكرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار