ریشی سوناک:هێرشەکانی هەفتەی ڕابردوومان بۆ سەر حوسیەکان کاریگەربوون
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕیشی سوناک ئەمرۆ لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی باسی ئامانج و کاریگەریەکانی هێرشەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆسەر حوسیەکان لە دەریای سور کرد و وتی" کاریگەربوون و تواناکانی حوسیەکانی لاواز کردووە"
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا و بەریتانیا ڕایانگەیاند کە بۆ هەشتەم جارهێرشیان کردۆتە سەر حوسیەکانی یەمەن لە دەریای سور، ئەوەش لەکاتیکدا کە دوێنێ حوسیەکان رایانگەیاندبوو کە هێرشیان کردۆتە سەر کەشتی جۆری ' ئۆشیان جاز'لە کەنداوی عەدەن.
هەروەها ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە چوارچێوەی سترتیژی و پلانی وڵاتەکەیدا بۆ لەناوبردن و تیکشکاندنی سەرچاوە سەربازی و داراییەکانی حوسیەکاندا ئاشکرای کرد کە لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ ئەمریکای هاوپەیمانی دا کار بۆ سەپاندنی سزای نوێ دەکەن لەسەر حوسیەکان.
هاوکات ریشی سوناک جەختیشی لەوەکردەوە کە بەریتانیا دوودڵ نابێت لە هێرشکردنە سەر حوسیەکان بە هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پاڵپشت بە یاسا نێودەوڵەتیەکان .
لەگەڵ ئەوەشدا لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ کۆتاییهاێنان بە جەنگی غەززە -ئیسرائیل،هەروەها بەردەوامبوونی هاوکاریە مرۆییەکان کرد..
هێرشی هاوپەیمانان بۆسەر حوسیەکان لە دەریای سور لە چوارچیوەی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەدایە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کە دوابەدوای دروستبوونی جەنگی غەززە و ئیسرائیل ناوچەکەی گرتۆتەوە.