فڕۆکەیەکی رووسی بە 65 دیلی ئۆکرانییەوە کەوتە خوارەوە
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی روسیا بەناوی ئیل-76 لە پارێزگای بێلگۆرۆد لە باشوری رۆژئاوای روسیا کەوتە خوارەوە و 65 دیل ئۆکرانی و 9 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی تێدابو.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریدا هاتوە، فڕۆكهكه له كاتژمێر 11:00ی پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ چوارشهممه لەکاتی گەشتێکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا لە ناوچەی بێلگۆرۆد کەوتوەته خوارەوە.
ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ، پارێزگاری ناحیەی بێلگۆرۆدیش لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا نوسیویەتی، "روداوێک لە شاری کۆرۆچانسکی رویدا، لە ئێستادا تیمەکانی لێکۆڵینەوە و فریاگوزاری لە شوێنی ڕوداوەکە کاردەکەن، دواتر بارودۆخی روداوەکە رادەگەیەنین".
جیگەیباسە فڕۆکەکە لە هەرێمی بیلۆگۆرۆد لە نزیک سنووری ئۆکرانیا تێکشکاوە و دەنگۆ هەیە کە فڕۆکەکە لەلایەن ئۆکرانیاوە خرابێتە خوارەوە لەم بارەیەشەوە ماڵپەڕی ئۆکراینسکا لەسەر زاری سوپاسالاری ئۆکرانیا بڵاویکردووەتەوە، گوایە فڕۆکەکە مووشەکی بۆ سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێس-300ی رووسی گواستووەتەوە و هیچ ئاماژەشی بەوە نەکرد دیلی هەڵگرتبێت.
لاى خۆیشیهوه دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، کرێملین ئاگاداری تێكشانی فڕۆکەکەیە، بەڵام ئەویش زانیاری وردی لەسەر ئەو ڕوداوە نەخستۆتهڕوو.