زانیاری لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکرێت
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، سبه‌ی شه‌ممه ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه و په‌سه‌ندكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی شه‌ممه 27ـی كانوونی دووه‌می 2024ـدا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت، كه له دانیشتنی 14ـی ئه‌م مانگه‌دا پرۆسه‌كه قۆناغی یه‌كه‌می بڕی و تێیدا شه‌علان كه‌ريم، كاندیدی حزبی ته‌قه‌دوم 152 ده‌نگ و سالم عيساوی له سیاده 97 ده‌نگیان به‌ده‌ستتهێنا، به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌وه نه‌توانرا گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ ئه‌نجام بدرێت.
هاوكات له خشته‌كه‌دا هاتووه، دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، خوێندنه‌وه و ده‌نگدان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسا ئه‌نجام ده‌درێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانیش لە نێوان کوتلە سیاسیەکان تائێستا رێککەوتن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە نەکراوە و ئەو کاندیدانەی لە دانیشتنی رابردو زۆرترین دەنگیان بەدەستھێنا، جارێکی تر ھەڵبژاردنیان بۆ دەکرێتەوە.
ڕۆژی سێشەممە (14ـی تشرینی دووەمی 2023) دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایه‌وه.
حەلبووسی لە ساڵی 2018ـەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو، هاوکات سەرۆکی حزبی تەقەدومە. پێشتر و بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان، لە 29ـی ئابی 2017، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە زۆرینەی دەنگ حەلبووسی کردە پارێزگار.
بۆ هەڵبژاردنی کەسێکیش بۆ شوێنی حەلبوسی ١٣ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران گەڕی یەکەمی دەنگدانی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە رێکخست و تێیدا شەعلان ئەلکرەیم کاندیدی تەقەدووم بە بەدەستھێنانی ١٥٢ دەنگ زۆرترین دەنگی بەدەستھێنا، بەڵام دواتر گەڕی دووەمی دانیشتنەکە دواخرا.