دوای بۆردومانكردنی یەكتر باڵیۆزی پاكستان گەڕایەوە تاران

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند محەمەد مودەسر تیپۆ، باڵیۆز پاكستان لە ئێران گەیشتۆتەوە تاران و باڵیۆزی ئێران بە زووترین كات دەگاتەوە ئیسلام ئاباد.
رەسوڵ موسەوی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاند "بەپێی رێككەوتنی وەزیری دەرەوەی دوو وڵات، باڵیۆزەكانی ئێران و پاكستان چالاكییەكانی خۆیان دەستپێدەكەنەوەو دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی كارەكانیان".
وەزارەتی دەرەوەی پاكستانیش رۆژی چوارشەممە 17 كانوونی دووەم رۆژێك دوای بۆردومانە موشەكییەكەی سوپای پاسداران بۆ سەر وڵاتەكەی، هەڵوێستی توندی گرت و باڵیۆزی خۆی لە تاران بانگكردەوەو رایگەیاند لە ئێستادا باڵیۆزی ئێران بۆی نییە بگەڕێتەوە بۆ ئیسلام ئاباد.
هاوكات باڵیۆزی كۆماری ئیسلام كە لە ئێران بوو، نەگەڕایەوە بۆ پاكستان.
رۆژی سێ شەممە 16ی كانوونی دووەم، سوپای پاسداران هێرشی موشەكی كردە سەر  چەند شوێنێك لە پاكستان و رایگەیاند بنكەكانی سوپای عەدلی بۆردومانكردووەو لە ناوی بردوون، هەروەها سوپای عەدل و وەزارەتی دەرەوەی پاكستانیش رایانگەیاند دوو منداڵ بەهۆی بۆردومانەكەی ئێرانەوە كوژراون.
لە وەڵامدا پاكستان ناوچە سنوورییەكانی ئێران لە شاری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی بۆردومانكردو بەپێی وتەی بەرپرسانی ئێرانی 10 كەس كە چواریان منداڵ بوون لە هێرشەكاندا كوژراون.
رۆژی یەكشەمە 20ی كانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی خەبات دژی تیرۆریزمی پاكستان رایگەیاند پیاوێكیان دەستگیركردووە كە كاری بۆ ئیتلاعاتی ئێران كردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار