نیۆیۆرک تایمز: ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستی دوو مانگە لە غەززە نزیکە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوو ناوەندی میدیایی ئەسۆشەیتدپریش و رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز باس لەوە ئەکەن بەرپرسانی ئەمریکا، قەتەر،میسر و ئیسرائیل لە پاریسن بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکەن دەربارەی رەشنووسی ئامادەکراوی رێککەوتنامەی راگرتنی ٢ مانگەی جەنگی غەزە، لە بەرامبەر ئازادکردنی ١٠٠ بارمتەی ئیسرائیلییەکان لای حەماس.

دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکا بە نیۆیۆرک تایمزیان راگەیاندووە ، لایەنە وتووێژکارە ئەمریکاییەکان لەم پەیوەندەدا پێشکەوتنی باش لە وتووێژەکاندا دەبینرێت و لە رێککەوتن نزیک بوونەتەوە.

ئەسۆشەیتدپرێش لەمبارەیەوە نووسیویەتی، لە دانیشتنی پاریسدا کە رۆژی یەکشەممە ٢٨ی کانوونی دووهەم بەڕێوە ئەچێت، ڤیلیام برێنز بەرپرسی  CIA ، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر، عەباس کەمیل، بەرپرسی بەشی هەواڵگری میسر، داڤید بارنەعا، بەرپرسی مۆساد، ئامادە ئەبن.

نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتی، وڵاتە نێوانگیرەکان، کە بریتین لە ئەمریکا و میسر و قەتەر، بە تێکەڵکردنی پێشنیارەکانی ئیسرائیل و حەماس لە ١٠ رۆژی رابردوودا، رەشنووسی رێککەوتنێکی قایلکەریان داڕشتووە.

ئەو بەرپرسە ئەمەریکییانە کە داوایان لە نیۆیۆرک تایمز کردووە ناویان نەبرێ ئەوەیان ئاشکراکردووە کە هێشتا کۆمەڵێک خاڵی گرنگ هەیە کە لایەنەکان لە سەری ناکۆن، بەڵام ئەوان گەشبینن بەوەی بە رێککەوتننامەی کۆتایی بگەین.

ئەم راپۆرتە رۆژێک دوای پەیوەندی تەلەفۆنی جۆ بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا لەگەڵ رێبەرانی میسر و قەتەر بلاو کرایەوە.

لە مانگی تشرینی دووهەمدا و لە کاتی راگرتنی ٧ رۆژەی جەنگدا، حەماس زیاتر لە ١٠٠ بارمتەی ئازد کرد. ئیسرائیل لە بەرمبەردا ٢٤٠ زیندانی فەلەستینی ئازاد کرد.

میدیا ئیسرائیلییەکا باس لەوە ئەکەن ١٣٦ بارمتەی ئیسرائیلی لای حەماس و هاوپەیمانەکانی ماون و باس لەوە ئەکەن لانیکەم ٢٢ کەسیان کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار