سوپای کۆریای باشوور کەوتە ئامادەباشییەوە
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمرۆ یەکشەمە ،سەرەرای گرژییەکانی ئەم دواییەی لە گەڵ کۆریای باشوور، کۆریای باکور ژمارەیەک مووشەکی کروزی هەڵدا، کە ئەمەش وای لە سوپای کۆریای باشوور کرد بکەونە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.
لەمبارەیەوە سەرۆکایەتی ئەرکانی کۆریای باشوور رایگەیاند :" سەرلە بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە ، کۆریای باکوور چەند موشەکێکی جۆری کرۆزی لە نزیک ئاوەکانی شاری سیبنۆی کۆریای باکوور هاویشتووە و دەزگاکانی هەواڵگری کۆریای باشوور و ئەمریکا لە ئێستادا خەریکی شیکاری و لێکۆڵینەوەن لەو کارە ".
لە لای خۆیەوە دەزگای هەوالی فەرمی کۆریای باکوور رایگەیاند، کە هاویشتنی موشەکەکان بەشێکە لە نوێکردنەوەی سیستمی موشەکی ووڵات و هیچ پەیوەندییەکی بە گرژییەکانی نێوان کۆریای باکوور و باشوورەوە نییە.
جێی ئاماژەیە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان کۆریای باکوور و باشوور لە ماوەی مانگەکانی رابردوودا گەیشتۆتە لووتکە، بە تایبەتیش دوای ئەوەی هەردوو ووڵات رێکەوتنەکەی ساڵی 2018 ی نێوانیان بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان وەلاوە نا.
ماوەیەک لەمەوبەریش "کیم جۆنگ ئۆن"ی سەرۆکی کۆریای باکوور لە میانەی سەردانێکیدا بۆ کارگەیەکی درووست کردنی چەک لە وڵاتەکەیدا رایگەیاند ، کۆریای باشوور دوژمنی سەرەکی وڵآتەکەیانە و گەر جەنگ هەڵبگیرسێت لە سەر نەخشەی جیهان دەیسرێتەوە .