وەزارەی نەوتی عێراق رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت رەتدەكاتەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی نەوتی عێراق رەتیدەكاتەوە حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت رێكەوتبن.
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند “شتێكی لەو شێوەیە لە ئارادا نییەو ئاگامان لێی نییە رێككەوتن كرابێت، هەر شتێك هەبێت خۆمان رایدەگەیەنین".لە رۆژی 25ـی ئازاری 2023ـەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە، ئەوەش دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس، کە دۆسیەی نێوان بەغداد و ئەنقەرەی یەکلایکردەوە و بڕیاریدا تورکیا پابەند بکرێت بە قەرەبووکردنەوەی عێراق بە بڕی ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار