فەرماندەیەكی ئەمریكا: موشەكی حوسییەكان لە 75 چركەدا ئامانجەكانیان دەپێكن

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

چارلز برادفۆرد كۆپەری فەرماندەی كەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریكا رایگەیاند مووشەك و درۆنە بۆمبڕێژكراوەكانی حوسییەكان لە ماوەی 75 چركەدا ئامانجەكانیان دەپێكن و هێزەكانی تەنها 9 بۆ 15 چركەیان لەبەردەمدایە بۆ خستنە خوارەوەیان.
ئەم قسانەی كۆپەر لە میانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی "سی بی ئێسی" ئەمریكیدا هات و ناوبراو جەختیشی لەوەكردەوە كە بەئامانج گرتنی پاپۆڕە بازرگانی و ئەمریكییەكان بەمووشەكی بالیستی لە ناوچەكەدا كارێكە كە لەمەوپێش ئەنجام نەدراوە .
هەروەها لە چاوپێكەوتنەكەدا كۆپەر ، ئێرانییەكانی بەیارمەتیدانی لۆجیستی و هەواڵگری حوسییەكانی یەمەن بەمەبەستی بەئامانجگرتنی هێزەكانی ئەمریكا  تۆمەتبار كردو وتی  "بێگومان ئێران یارمەتیدەرو پاڵپشتیكەرێكی سەرەكی حوسییەكانی یەمەنە".
جێی ئاماژەیە لە ماوەكانی پێشوودا هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا و بەریتانیا بەمەبەستی رێگریكردن لە هێرش و پەلاماری چەكدارە حوسییەكان، لەناوچە جیا جیاكانی یەمەن چەند گورزێكی هەوایی و مووشەكییەكان لەو چەكدارانە وەشاند.
 لەلایەن خۆیشیانەوە حوسیییەكانی یەمەن رایانگەیاند"ئەم هێرشانە هیچ كاریگەرییەكی ئەوتۆیان بۆ سەر توانا سەربازییەكانیان نییە و لە هێرشەكانیان بۆ سەر پاپۆڕو هێزەكانی ئەمریكا لە دەریای سوور بەردەوام دەبن".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار