سەرۆك وەزیرانی پاكستان 10 ساڵ زیندانی دەكرێت
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای پاكستان سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر عیمران خان، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری وڵاتەكەیدا سەپاندو تۆمەتباری كرد بەدزەپێكردنی بەڵگەنامە نهێنییەكانی دەوڵەت.
ئەمڕۆ سێ شەمە 30ی كانوونی دووەمی 2024، دادگای پاكستان سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر هەریەك لە عیمران خان، سەرۆك وەزیرانی پێشووترو شا مەحمود قوڕەشی، وەزیری پێشووتری دەرەوەی پاكستاندا سەپاند.
ئەو دوو بەرپرسە لەسەر دزەپێكردنی بەڵگەنامە نهێنییەكانی دەوڵەت سزادران، بەتۆمەتی ئەوەی عیمران خان نامەیەكی باڵیۆزی وڵاتەكەی لە واشنتۆن ئاشكراكردووە كە تیایدا باس لەوەكراوە واشنتۆن تێوەگلاوە لە دورخستنەوەی لە پۆستەكەی لەساڵی 2022دا.
دوورخستنەوەی عیمران خان لە ژیانی سیاسی لە كاتێكدایە مانگی شوباتی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمان لە پاكستان بەڕێوەدەچێت.
بابهتی پهیوهندیدار