ئەمریکا : بە چەند قۆناغێک تۆڵەی هێرشەکەی ئوردن دەکەینەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند بڕیارمان داوه چۆن وهڵامی هێرشی گرووپه چهكدارهكان بدهینەوە بۆ سەر بنکەکانمان لە ئوردن وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا ئاشكرایكرد،وەڵامدانەوەکە بەچەند قۆناغێك دەبێت.
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە چ شێوەیەک وەڵامی هێرشەکانی سەر هێزەکانیان بدەنەوە. وتیشی، "نامانەوێت شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوان بکەین".
هەر لەم بارەیەشەوە جۆن كێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا رایگەیاند: دەكرێت وەڵامدانەی هێرشەكەی سەر سەربازەكانمان لە ئوردن بەچەند قۆناغێك بێت.
لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە دوای ئەوەهات 28ی ئهم مانگه لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی کە کرایە سەر بنکەی هێزە ئەمریکییەکان لە باکوری رۆژهەڵاتی ئوردن سێ سەربازی ئەمریکا کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربون دوای هێرشهکەش، گروپێکی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر بنکەکەی ئەمریکای لە ئەستۆ گرت.
هاوکات لە ئێستادا ژمارەیەک سیناتۆری کۆمارییەکان له ئهنجومهنی پیرانی ئهمریكا داوای "هێرشی راستهوخۆی وڵاتهكهیان بۆسهر ئێران" له جۆو بایدن، سهرۆكی ئهمریكا كردوه و فشارێکی زۆر بۆسەر ئیدارەکەی بایدن دروست بووە بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی ئەمریکا.
