ڕۆژنامەیەکی عێراقی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم: چاوەڕێی مووچە مەبن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕۆژنامەیەکی عەرەبی لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراقەوە بڵاویکردۆتەوە کە تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ولێر پابه‌ندی یاسای بودجه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند نه‌بێت، وه‌زاره‌تی دارایی پاره بۆ هه‌رێم نانێرێت.
ڕۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکیدا سەبارەت بە مووچەی موچەخۆرانی هەرێم بڵاویکردۆتەوە تیایدا هاتووە، "چیرۆكی هاتن و نه‌هاتنی پاره‌ی به‌غداد كۆتایی هات و به‌ته‌مای پاره و موچه مه‌بن".
بە گوێرەی بڵاوکراوەکە محه‌مه‌د خه‌فاجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق، به ڕۆژنامەی سه‌باحی وه‌توه:"تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ولێر پابه‌ندی یاسای بودجه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند نه‌بێت، وه‌زاره‌تی دارایی پاره بۆ هه‌رێم نانێرێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا پابه‌ند نه‌بوه".
دەشڵێت ،"نیوه‌ی ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌ولێر ره‌وانه‌ی به‌غدادی كردوه (وهمی)یه، بن دیوارن".
هەر بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامە یە محه‌مه‌د خه‌فاجی وتویەتی:"له‌بری پابه‌ند بون به یاسای بودجه، له هه‌رێم پێمان ده‌ڵێن: به‌غداد موئامه‌ره له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و په‌راوێزی ده‌خات بۆ لاوازبونی".
ئەوە ش لەکاتێکدایە ســەرچاوەیەک له وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە،"بەدڵنیاییەوە، دەبێت ئەمڕۆ یان سبەی 618 ملیارەکە بگاتە هەرێم وهیچ لەسەر ئێمە وەکو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نەماوە بۆ ناردنی 618 ملیار دینارەکە بیکەین، ئیدی ئەرکەکە لەسەر وەزارەتی دارایی عێراقە پارەکە بنێرێت."
مامۆستایانی سنوری سلێمانی و دەوروبەری زیاتر لە چوار مانگە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووەو ڕۆژ بە ڕۆژیش ژمارەی ئەو فەرمانگانەی بایکۆتی دەوام دەکەن ڕوولە زیاد بوونە ئەمەشدوای ئەوەی زیاتر لە ٤٩ ڕۆژ بەسەر کۆتا مووچەدا تێپەڕیوە کە وەرگیراوە و وەزارەتی دارایش دەڵێت چاوەڕێی ٦١٨ ملیارەکەین لە لایەن بەغداوە بۆمان بنێردرێت بۆ دابەشکردنی.
هاوکات هەریەک لە حکومەتی هەرێم و عێراقیش بەردەوام یەکتری تاوانبار دەکەن بە هۆکاری نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم.
