ئێران: بە توندی وەڵامی هەر هێرشێک ئەدەینەوە بکرێتە سەر خاک و بەرژەوەندییەکانمان

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند هەرجۆرە هێرشێک بۆ سەر خاکی ئێران، بەرژوەندییەکانی ، لە لایەن ئێرانەوە بە توندی وەڵام ئەدرێتەوە.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی سێ شەممە ٣٠ی کانوونی دووهەم ئەوەی ڕەتکردەوە  لە لایەن واشنتۆنەوە لە دوو رۆژی رابردوودا هیچ جۆرە پەیامێکیان پێ گەیشتبێت وتی :"  ئاڵووگۆڕی پەیام نەبووە لە نێوانماندا و ئەگەر هەر لایەنێک هێرش بکاتە سەر خاکی ئێران  هاوڵاتیەکانمان لە دەرەوە سنوورەکان، بە توندی وەڵامی ئەدرێتەوە".

قسەکانی ئەمیر سەعید دوای ئەوە هات کە کەناڵی ئەلجەزیرە پێشتر لە زاری یەکێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە رایگەیاندبوو، دوا بە دوای هێرشەکەی سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ئۆردۆن کە کوژرانی ٣ سەربازی ئەمریکی لێکەوتەوە، واشنتۆن لە رێگای وڵاتێکی سێهەمەوە کۆمەڵێک پەیامی بۆ تاران ناردووە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، ئێران لە وەڵامی ئەمریکادا وتوویەتی، هەرجۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێران وەڵامی توندی ئەبێت.

ئەمەشلە کاتێکدایە، کە  سێ شەممە ٣٠ کانوونی دووهەم، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند بڕیاری داوە چۆن وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کراوەتە سەر بنکەیەکیان لە ئۆردۆن.

سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا رایگەیاند ، کۆماری ئیسلامی بەرپرسە لەم هێرشانە لەبەر ئەوەی چەک و چۆڵیان بۆ دابین ئەکات و پشتیوانیان ئەکات.

رۆژی ٢٨ی کانوونی دووهەم ، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەیەکی  ئەمریکاییەکان لە رۆژهەڵاتی ئۆردۆن و ٣ سەربازی سوپای ئەمریکا کوژران و لانیکەم ٤٠ کەس بریندار بوون. دوا بە دوای ئەم هێرشە ژمارەیەک لە کۆماریخوازەکان لە کۆنگرە جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە ئیدارەی بایدن پێویستی بە توندی وەڵامی ئێران بداتەوە.

جۆن کۆرنین، سێناتۆری تەکساس، دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ٣ سەربازی ئەمریکا کە لە لایەن گرووپەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیەوە هێرشیان کرابووە سەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نووسی :"تاران بکەن بە ئامانج".

لێندسی گراهام، سێناتۆرێکی ناسراوی کۆمارییەکان لەگەڵ ئەوەی رەخنەی لە دەوڵەتی ئەمریکا گرت لە سەر جۆری هەڵسووکەوتی لەگەل کۆماری ئیسلامی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X  :" بدەن لە ئێران، بە توندی لێی بدەن".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار