نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو دیاری‌کرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نرخى ئەمپێرێک کارەباى موەلیدە لە شارى سلێمانى دیاری‌کرا، بۆ مانگى رابردوش نرخى هەر ئەمپێرێک لەنێوان 13 هەزار و 500 بۆ 23 هەزار دینارە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ی شوبات بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (42) دینارە.
به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (13.500) بۆ (14.500) دیناره، بەوپێیەى موەلیدەکان لە نێوان (320 بۆ 345) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
ئاماژە بەوەکراوە، هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە (7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەو بووە، نرخى ئەمپێریان (18.000 بۆ 19.000 ) دینار، ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (21.000 بۆ 23.000) دینارە.
