سبه‌ینێ هه‌ینى دابه‌شكردنى موچه‌ ده‌ستپێده‌كات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، رۆژی هەینی ڕێککەوتی 02-02-2024 دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت .

لیستەکە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 08-02-2024 بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "کەمێک لەمەوبەر بڕی 618 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق کەدەکاتە  65%یکۆی شایستەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دوای گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ کە بڕی 325 ملیار دیناری پێویستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی دروست بوە، لە سبه‌ی هەینی دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار