بەهۆی بایكۆتی رۆژانی پێشو دابەشكردنی موچەی كارمەندانی بوژانەوەی دڵ لە رانیە راگیراوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چەند کارمەندێکی نەخۆشخانەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین بایکۆتی دەوامیان کردووە و بەهۆیەوە پێدانی مووچەکەیان راگیراوە.

بەهۆی بایکۆتکردنی دەوام لە رۆژانی پێشوی کارمەندانی بەشی بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین و كارگێری نەخۆشخانەكەوە، دابەشكردنی موچەی کارمەندانی بەشی بوژانەوەی دڵ راگیراوە.

هەروەها  بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری رانیە بەمەرجی شكاندنی بایكۆتەكەیان و دەستكردنەوە بەدەوام موچەکەیان دابەشدەكات.

هاوكات، لە بڵاوكراوەیەكدا، راگەیاندنی تەندروستی رانیە جەختی كردوەتەوە، بەهۆی دەوام نەکردنیان و ئامادەنەبونیان بۆکردنەوەی بەشی بوژانەوەی دڵ موچەی ئەوبەشە بەبڕیاری بەڕێوەبەری گشتی راگیراوە تا ئەو كاتەی دەست بەدەوام دەکەنەوە، چونکە لە ئێستادا بەناچاری نەخۆشەکان  رەوانەی  دەرەوەی سنورەکە دەكرێن.

لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەستیپێکرد، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو نەدراوەتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 920 ملیار دینارە بۆ مووچە. بۆ مووچەی ئەم مانگە حکومەتی عێراق لە پشکی هەرێمی کوردستان 618 ملیار دیناری ناردووە و بڕیارە ئەو کورتهێنانەی دروست دەبێت بە داهاتی نێوخۆ پڕبکرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار