سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان داوای كەمكردنەوەی گرژییەكان دەكات
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای هێرشەكانی به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر عێراق و سوریا، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات سنورێك بۆ گرژییه‌كان دابنێن.
ئەمڕۆ شەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان نیگەرانی خۆی لە مەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەکە لە دوای هێرشەكانی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا و عێراق نەشاردە و داوای کرد كە رێوشوێنە جددی بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی، بە پێگەی سپۆتنیکی راگەیاندوە: دوای هێرشكردنە سەر عێراق و سوریا لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكاوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان نیگەرانە لە پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەكان.
به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ شەممە، له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مریكا له بنكه‌ی "تی-22"ی سنوری ئوردن، ئه‌مریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گروپ و میلیشیاكان له عێراق و سوریا ده‌ستیپێكرد.
ئه‌مریكا به 125 موشه‌ك، 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و موشەکیشی لەو دوو وڵاته خاپور كرد و گورزه‌كان له عێراق بووه‌هۆی كوژرانی 16 كه‌س و برینداربوونی 25ی دیكه.