مامۆستایانی ناڕازی سکاڵا دەگەیەننە پەرلەمانی بەریتانیا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی، لەسەر دۆخی خراپی مووچەخۆرانی هەرێم و بایکۆت و ناڕەزایەتییەکان، بە یارمەتی ڕێکخراوی داکۆک سکاڵایەک ئاڕاستەی پەرلەمانی بەریتانیا دەکات.
سکاڵاکە لە لایەن ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازییەوە ئامادە کراوە کە نوێنەرایەتی ١٣ شارو شارۆچکە دەکەن لە هەرێمی کوردستاندا و بڕیاریان داوە لە ڕێگەی ڕێخراوی داکۆکەوە بگەیەندرێتە پەرلەمانی بەریتانیا.
مامۆستایانی ناڕازی لە نوسراوەکەیاندا لەگەڵ ئاماژەدان بە هۆکاری خۆپیشاندانەکان و گوێنەگرتنی حکومەتی هەرێم لە داواکارییەکانیان و جێبەجێنەکردنیان باسیان لە هۆکاری قەیرانەکانی ڕوی لە هەرێمی کوردستان کردووە دەکەن .
وێنەیەک لەو سکاڵایەی بڕیارە ئاڕاستەی پەرلەمانی بەریتانیا بکرێت:





بابهتی پهیوهندیدار
