لە زاخۆ دوو کەس بە تاوانی دزیکردن دەستیگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد، یەکێکیان لەمانگێکدا هەشت جار دزیکردووە، ئەوەی دیکەشیان لە مزگەوت دزی لە نوێژخوێنان کردبوو.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە هاوڵاتی ڕاگەیاند "دوای لێکوڵینەوەیەکی ورد توانیمان دوو کەس دەستگیربکەین بە تاوانی دزیکردن یەکێکیان هاوڵاتی بیانییە له مزگەوتەکانی زاخۆ دزی لە گیرفانی نوێژخوێنان کردووە، پارە و کاتژمێر وشتی دیکەی دزیوە، ئەوەی دووەمیش لە دوکانەکانی زاخۆ لاپتۆپ و کاتژمێری ئەلیکترۆنی گرانبەهای دزیوە".

وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ئەوەشی ئاشکراکرد "تاوانباری دووەم لەماوەی مانگێکدا هەشت جار دزیکردووە، هەردووکیان بەرامبەر دادوەر دانیان بە ئەنجامدانی کردەی دزیەکە ناوە و بەپێی مادەی ٤٤٣ و ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراقی زیندانی کراون".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست هاوڵاتی کەوتووە ئەو تاوانبارەی دزی لە نوێژخوێنان کردووە هاوڵاتی تورکیایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار