لە دهۆک هیچ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە نییە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژمارەی توشبووانی شێرپەنجە لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە هەزار و 180 کەس، بەڵام لەو سنوورە تاوەکو ئێستا هیچ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە نییە.
ئەمڕۆ 4ی شوباتی ٢٠٢٤ وەک ڕۆژی جهانی شێرپەنجە دیاریکراوە د.چەکدار ئەحمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری سەنتەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ئازادی بە هاوڵاتی وت "لە سنووری پارێزگای دهۆک ژمارەی توشبووانی شێرپەنجە گەیشتووەتە هەزار و 180 تووشبوو، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان رێژەی توشبوون بە شێرپەنجە لە پارێزگای دهۆک لە ١٢٪یە، شێرپەنجەی مەمک لە ئاستی یەکەمە و شێرپەنجەی سییەکانیش لە ئاستی دووەمە".
ناوبراو وتیشی "تائێستا هیچ نەخۆشخانەیەکی تایبەتمان نییە بە تووشبووانی شێرپەنجە، تەنها سەنتەری تایبەت هەیە لە نەخۆشخانەی ئازادی، سەڕەرای ئەمە هەموو شتێک بۆ تووشبووان دابیندەکەین".
بابهتی پهیوهندیدار
