لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتووچودا لەسەر ڕێگەی هەولێر – دهۆک لە نزیک سنووری ناحیەی ڕۆڤیا کەسێک گیانی لەدەستدا.

 بەرێوەبەری بنکەی هاتۆچووی ڕۆڤیا بە هاوڵاتی ڕاگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ کاتژمێر ١١:٠٠ لەسەر ڕێگەی هەولێر - دهۆک ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامری خۆی کێشا بە ئۆڤەر پاسی چەمە لە سنووری ناحیەی ڕۆڤیا، لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە گیانی لەدەستداوە".

لەبارەی ناسنامەی شۆفێرەکەوە بەرێوەبەری بنکەی هاتۆچووی ڕۆڤیا وتی "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (عەبدولخالق محەمەد ساڵح)ە و خەڵکی شاری دهۆکە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار