لە سلێمانی بەهۆی غازی سۆپاوە قوتابییەک گیانی لەدەستدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە قوتابخانەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی قوتابییەکی تەمەن ١٢ ساڵان بەهۆی غازی سۆپاوە گیانی لەدەستدا و چەند منداڵێکی دیکەش تووشی هەناسەتووندی بوون.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ لە قوتابخانەیەکی ناوچەی تانجەرۆ بەهۆی غازی سۆپاوە قوتابییەکی تەمەن ١٢ ساڵ لە ڕەگەزی نێر گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ژمارەیەک قوتابی دیکەش بەهۆی غازی سۆپاکەوە تووشی هەناسەتووندی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بە مەبەستی چارسەرکردن، هەروەها تەرمی ئەو قوتابییەی گیانی لەدەستداوە براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی".
هەروەها بەڕێوەبەری قوتابخانەکە ڕەتیدەکاتەوە ئەو قوتابییە بەهۆی غازی سۆپاوە گیانی لەدەستدابێت، بەڵکو ئاماژەی بەوەکردووە کە خۆی نەخۆشی لەگەڵ بووە.
.jpg)
بابهتی پهیوهندیدار
