یەکینەکانی پاراستنی ژن یەپەژە ژنێکی ئێزدی لە کەمپی هۆڵ ڕزگار کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یەپەژە لە چوارچێوەی قۆناغی سێیەمی ئۆپراسیۆنی مرۆیی و ئاسایش کە ماوەی ٩ ڕۆژە بەردەوامە ، ژنێکی ئێزدی بە ناوی کۆڤان ئیدۆ خورتۆ لە کەمپی هۆڵ ڕزگار کرد.

. یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیاندا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی قۆناغی سێیەمی “ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئاسایش“ لە کامپی هۆڵ کە گیراوانی داعش و کۆچبەرەکانی سوریا و عێراقی تێدایەئەمڕۆ یەکشەممە 4ی شوباتی 2024 , کوڤان ئیدۆ خۆرتوو کە کچێکی ئێزدییە لە کەمپی هۆڵی رۆژئاوای کوردستان ئازاد کرا کە لەساڵی 2014 لە لایەن داعشەوە رفێندرابوو.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی یەپەژە بڵاوی کردۆتەوە، کۆڤان خەڵکی گوندی هێردانی سەر بە شێنگال لە باشووری کوردستانە.

هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە و ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان، بەبەشداریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هەفتەی پێشوو ڕۆژی  شەممە 27ی کانوونی دووەم، لەناو کامپی هۆڵ قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "مرۆڤایەتی و ئاسایش" ی لە دژی شانەکانی داعش دەستپێکرد.

ئۆپەراسیۆنی "مرۆڤایەتی و ئاسایش" تیایدا هەسەدە بە بەشداری هێزەکانی هاوپەیمانان چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاواز لە کەمپەکەدا ئەنجامدەدەن، ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەندامانی شانەکانی داعش و وشک کردنی بازنەکانیان و دەستگیرکردنی خراپەکاران و لەوانەش ئەوانەی بەرپرسن لە هێرشە تیرۆریستیەکان و هاوکارەکانیان و هەروەها ئەوانەی بیرۆکەی ڕادیکاڵ و توندوتیژانە لەنێو منداڵاندا بڵاودەکەنەوە دەکاتە ئامانج.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار