ئاسایشی ڕاپەڕین بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیر کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، کە بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵی پێ بووە.

ئەمشەو، دەزگای ئاسایشی هەرێم، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئاسایشی هەرێمدا هاتووە:  هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی وورد بە بڕیاری دادوەر لە ڕۆژی ٢٠٢٤/٢/٢ توانیان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لەنزیک ناحیەی (ژاراوە)ی ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( ١ )کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.

هاوکات لە ئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (٢٦)لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار