هەسەدە: لە هێرشێکدا شەش شەڕەڤان شەهید بوون
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمرۆ دوشەممە رایگەیاند " ئەمڕۆ شەش شەڕڤانمان بەهۆی فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکراو کە سەرچاوەکەی بەکرێگیراوەکانی رژێمی سووریا بووە، شەهید بوون."
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ دوشەممە 2/5/2024 لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو ناوچەیەی بۆردومانکراوە ئهكادیمیایهكی مهشق و ڕاهێنانی له مهیدانی له كێڵگهی عومهر له ڕۆژههڵاتی دێرهزۆر .
ڕاشیگەیاندووە، بنکەکەیان لهڕێگهی فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانهوه كراوەتە ئامانج كه سهرچاوهی فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكه ناوچهكانی ژێر دهسهڵاتی بهكرێگیراوانی سوریا بو.
لەگەڵ ئیدانەکردنی هێرشەکە هەسەدە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات و دەڵێت، "وەڵامی گونجاومان بۆ سەرچاوەی هێرشەکە دەبێت.
هاوکات بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەش گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازانی ئەمەریکا لە سنوری دێرەزور لەناو خاکی سوریادا و بەرپرسیاریتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.
هێرشەکەی موقاوەمەی ئیسلامی، سێ رۆژ دوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سووریا دێت.
