پۆلیسی کەرکوک: هەرکەسێک دەموچاوی داپۆشێت دەستگیردەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی بڕیارێکی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک هەر کەسێک بە دەمامک یان هەر پارچە قوماشێک دەموچاوی بشارێتەوە دەستگیردەکرێت.

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا  بڵاویکردەوە، لەمەدوا مامەڵەی یاسایی لەگەڵ هەرکەسێک دەکەن کە دەموچاوی داپۆشێت یان بیشارێتەوە بە دەمامک، یان هەرپارچە قوماشێک کە بۆ شاردنەوەی دەموچاو بەکاردەهێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەرسێک دەموچاوی بشارێتەوە ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

بڕیارەکەی پۆلیسی کەرکوک لەکاتێکدایە، لەمانگی 12ی ساڵی ڕابردو لەناو بازاڕی لەنگەی شاری کەرکوک، دوو پۆلیس لەلایەن کەسێکی نەناسراوە کە روخساری شاردبۆوە، دەستڕێژی گولـلەیان لێکراو یەکێکیان راستەوخۆ گیانی لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار