فراکسیۆنی عەرەبی و تورکمان بەشداری کۆبونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان نەکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وابڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەمین کۆبوونەوەی خولی سێیەمی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجام بدرێت؛ بەڵام بەهۆی نەبوونی رێککەوتنی سیاسی لەنێوان لایەنەکان بۆ دابەشکردنی پۆستەکان، پێشبینی ناکرێت کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.
ئەمرۆ دووشەممە 5/2/2024 لە کاتژمێر ٢ ئەوە زۆرینەی ئەنجوومەنە نوێیەکانی پارێزگاکانی عێراق یەکەمین کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام دەدەن و سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنەکان هەڵدەبژێردرێن بەڵام لە بەشێک لە پارێزگاکان، بەهۆی نەبوونی رێککەوتنی سیاسی، چاوەڕێ ناکرێت رێژەی یاسایی ئامادەبوونی ئەندامان تەواو ببێت و کۆبوونەوەکە بکرێت.
بە گویرەی زانیارییەکان عەرەب و تورکمانەکان بایکۆتی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیان کردووەو گەر سەرجەم لایەنە کوردییەکانیش بەشداری بکەن کە هەشت کورسییان هەیە ڕێژەی "نیسابی یاسایی" تەواو نابێت و ناتوانن کۆبوونەوەکە بەڕێوەببەن، ئەمە لە کاتێکدایە هەموو لایەنەکان داوای پۆستی پارێزگار دەکەن و تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکی سیاسی لەنێوانیاندا نییە.
هاوکات لەم بارەیەشەوە فراکسیۆنی قیادە لە کەرکوک ڕایگەیاند لەگەڵ یەکیتی نیستیمانی کۆبونەتەوەو لە بارەی پۆستەکان لە ئەنجومەنی پارێزگاکە بەڵآم نەگەیشتوون بە ڕیککەوتن.
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە 15 ئەندام و ئەندامێکی کۆتای کریستیان پێکدێت. یەکێتی 5 کورسی و پارتی 2 کورسی هەیە، کورسییەکەی کریستیانیش نزیکە لە یەکێتی. لایەنە عەرەبییەکان شەش کورسی و تورکمانیش دوو کورسییان هەیە.
بڕیاریدان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسەکان پێویستی بە 50 کۆ یەک هەیە، بەمەش دەبێت نۆ ئەندام لە کۆبوونەوەکان ئامادەبن.
