بەرگریی شارستانی سۆران: ئەو هاوڵاتییانەی بەهۆی بەفرەوە گیریان خواردبوو ڕزگارکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە دوێنێوە لە گوندی بۆڵێ حەوت هاوڵاتی گیریان خواردبوو، بەرگریی شارستانی سۆرانیش دەڵێت "توانیومانە رزگاریان بکەین".
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە هاوڵاتی ڕاگەیاند "ئەو هاوڵاتییانە ژمارەیان حەوت کەس بووە و دانیشتووی سۆرانن و بە مەبەستی گشت روویانکردووەتە گوندی بۆڵی، بەڵام بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگەیان لێگیرابوو و خواردنی پێویستییان پێنەبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ئاگادارکردنەوەمان تیمەکانمان ناردە گوندەکە بۆ ڕزگارکردنیان، تیمەکانمان توانیان ئەو حەوت هاوڵاتییە ڕزگار بکەن و خواردنی پێویستییان بۆ بەرن".
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچە جیاوازەکان هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.
