چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە بریندارکران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شەوی ڕابردوو لە سنووری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندارکراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند "شەوی یەکشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ چوار کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە لەکاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە بە سەختی بریندارکراون".
وەک ڕێکخراوەکە ئاماژەی پێکردووە، ئەو چوار کۆڵبەرە ناویان (خالق ئەبوبەکری تەمەن ٣٧ ساڵ، عەلی ئەبوبەکری تەمەن ٣٠ ساڵ، ناسر بەری تەمەن ٤٣ ساڵ و هێمن)ە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو چوار کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری بانە.
بابهتی پهیوهندیدار
